دیجیتال میدیای سپێده
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له رێكه‌وتی 2021/3/1 بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە لە‌كاتژمێر 11:00ـی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوشه‌ممه، کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە چەند تەوەرێک.
د.رێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین، بۆ دانیشتنی ژماره (1)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى ساڵی سێیه‌م له‌خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوشه‌ممه، رێكه‌وتی 2021/3/1".
بەپێی راگەندراوی پەرلەمانی کوردستان، لەتەوەری یەکەمی کۆبونەوەکەدا خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردن، لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (7)و بڕگەی (سێیەم) لەماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان دەکرێتەوە و سەرۆکی پەرلەمان وتارێک پێشکەش دەکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە تەوەرێکی دیکەدا سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-عێراق وتار پێشکەش دەکەن و دواتریش پاڵێوراو هەڵكەوت انور خەلیفە، له‌شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئومێد عبدالرحمن حسن، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (27) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان سوێندی یاسایی دەخوات.