دووه‌مین پێشانگای تایبه‌تی ئێران له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-02-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی ئێران له‌ سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ دوویه‌مین پێشانگای تایبه‌تی ئێران له‌ سلێمانی به‌پێی مۆڵه‌تی ده‌سته‌ی په‌ره‌پێدانی بازرگانی ئێران له‌ 25 تاكو 29ی ئایاری 2021 ی زاینی له‌ ناوه‌ندی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

سه‌ركونسوڵی ئێران ئاماژه‌ی به‌ خواستی بازرگانان و به‌كارهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاڵا و به‌رهه‌مه‌ ئێرانیه‌كان و هه‌روه‌ها بوار و هه‌ل و بایه‌خی بازاری عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆمپانیا و كاڵا ئێرانیه‌كان دا و بانگهێشتی كۆمپانیا به‌ناوبانگ و باوه‌ڕپێكراوه‌ ئێرانیه‌كانی كرد به‌شداری چالاكانه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌ بكه‌ن.

شوشته‌ری له‌ كۆتایی دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ كۆمپانیای پێشانگا هه‌میشه‌ییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی باشوری ئازه‌ربایجانی غه‌ربی جێبه‌جێكاری ئه‌م پێشانگایه‌ ده‌بێت و خوازیاران ده‌توانن به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناو بۆ به‌شداری كردن له‌م پێشانگایه‌دا، په‌یوه‌ندی به‌ كۆمپانیای ناوبراوه‌وه‌ بكه‌ن.