سبەی کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت به‌بێ كارنامه‌ی پرسی بودجەی 2021

دوایین نوێکردنەوە 2021-02-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

 

بڕیارە سبەی دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوەو تاوەكو ئێستا وادەی بەڕێوەچونی گفتوگۆ لەسەر پرسی بودجە لە ئەنجومەنەكە دیاری نەكراوە.

د.موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند: بڕیارە سبەی دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوەو پرسی بودجە لەكارنامەی دانیشتنەكەدا نیە.

هەروەها ووتیشی: تائێستا رەشنوسی كۆتایی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق ئامادەنیەو لایەنی كورد چاوەڕوانی پێشنیازی شیعەكانە تایبەت بە پشكی كورد لە پڕۆژە یاساكەداو پێشبینی دەكەم هەفتەی داهاتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە بكرێت.