دیجیتاڵ میدیاى سپێده
بەبۆنەی كۆچی دوایی (مام جەمیل هەمزە سیان) كەسایەتی دیار و كۆمەڵایەتی شاری هەولێر مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەكەیان دەكات كە ئەمەش دەقەكەیەتی :
بەرێزان / بنەماڵەی مام جەمیل هەمزە سیان
السلام علیكم ورحمە الله وبركاته
بەبۆنەی كۆچی دوایی (مام جەمیل هەمزە سیان ) كەسایەتی دیار و كۆمەڵایەتی..
پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان ئاراستە دەكەین و داواكارین لە خوای بەخشندە لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی شاد بكات و ئارامیش بە ئێوە و بنەماڵە بەرێزەكەتان ببەخشێت ، ئاخری غەم بێت.
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
براتان
صلاح الدین محمد بهاءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
28/2/2021