دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە دوای کردنەوەی یەکەیەکی نوێی بەرھەمھێنانی غاز لە کێڵگەی رمێلە سەربە پارێزگای بەسرە باشووری عێراق، ٦٠ ملیۆن پێی سێجا لە بەرھەمھێنانی غاز لە رۆژێکدا، زیادیکردووە.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، زیادکردنی ئەو ٦٠ ملیۆن پێی سێجا لە بەرھەمھێنانی غاز، قۆناغی یەکەمە لەو پلانەی کە بە ئامانجی زیادکردنی ١٢٠ ملیۆن پێی سێجا لە بەرھەمھێنانی غاز لە رۆژێکدا، داندراوە.
پێشتر وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندبوو کە ئاستی بەرھەمھێنانی غاز لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا، گەیشتووەتە ٧٧ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن پێی سێجا.
ئەمەیش لە کاتێکدایە ھێشتا عێراق بە مەبەستی وەگەرخستنی وێستگەکانی کارەبا، رۆژانە پێنج ملیۆن مەتر سێجا، غاز لە ئێرانەوە ھاوردە دەکات.