دیجیتاڵ میدیای سپێده
تاڵیبانی ئهفغانستان، وەکو مەرجێکی رێککەوتنی ئاشتیی ٢٩ی شوباتی پارساڵ کە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ ئەمریکا واژوویان کردووە، داوادەکەن تاکو مانگی ئایار سەرجەم ھێزە بیانییەکان لە وڵاتەکەیان بکشێنەوە.
تاڵیبان لە راگهیهنراوێكدا بەبۆنەی ساڵڕۆژی واژووکردنی رێککەوتنی ئاشتیی لهگهڵ ئەمریکادا، ئاشكرایكرد ئهوان بە تەواوەتی پابەندی مەرجەکانی رێککەوتنەکە بوون و ئیتر چاوەروانی پابەندبوونی ئەمریکان.
راگهیهنراوهكهی تاڵیبان، کە رێککەوتنەکەی بە "مێژوویی" ناوبردووە، ھاوکات داوایکردووە، بە پێی رێککەوتنەکە ئەو بەندکراوانەی تاڵیبان کە ماون ئازادبکرێن و ناوی سەرکردەکانیان لە لیستی سزای نەتەوەیەکگرتووەکان دەربھێندرێـت.
تاڵیبان جەخت لەسەر داواکارییەکەی دەکاتەوە سەبارەت بە کشانەوەی سەرجەم ئەو ھێزە بیانییانەی کە لە وڵاتەکەدان تاکو مانگی ئایار و دووپاتیدەکاتەوە کە بەجێگەیاندنی رێککەوتنی دۆحە رێگە بۆ گفتوگۆكانی نێوان ئەفغانییەکان دەکاتەوە.
راگهیهنراوهكه باس لەوەش دەکات کە تاڵیبان پابەندی رێککەوتنەکە بووە و توندوتیژیی لەسەرانسەری وڵاتەکە کەمبووەتەوە و جەختی لەوە کردووهتهوە، چالاکییەکانی له شارە گەورەکان بە تەواوەتی راگرتووە.
لەلایەکی دیکەوە، جێگری گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ئەفغانستان، داوا خان مینەپاڵ، لە روونکردنەوەیەکیدا لە رێگەی ھەژماری خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، رایگەیاند رێککەوتنی دۆحە، لە بەفیڕۆدانی کات له چاوهڕوانی ئاشتییدا، زیاتر نییە.
داوا خان مینەپاڵ ئاشكراشیكردووه، ئەم رێککەوتنە زیانی گیانی و ماددیی قورسی بە ئەفغانییەکان گەیاندووە.
لە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠دا، لە دۆحەی پایتەختی قەتەر رێککەوتنی "ھێنانی ئاشتی بۆ ئەفغانستان" لە نێوان ئەمریکا و تاڵیبان واژووکرا.