41 مامۆستا سەر بە پەروەردەی قه‌زای بەڕدەڕەش بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

لە چەند خوێندگا و قوتانخانەیەک لە کۆمەڵگای بەنێنان سەر بەپەروەردەی قه‌زای بەڕدەڕەش41 مامۆستای وانەبێژ هەلوێستیان وەرگرت و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و چەند داواکاریەکیان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد.

ده‌قی یاداشتنامه‌كه‌:

بـــابــەت: یاداشتنامە مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانەکانی کۆمەڵگای بەنێنان .

بۆ /بەڕێز وەزیری پەروەردە د. ئالان حەمە سعید
بۆ /بەڕێوبەری پەروەردەی گشتی دهۆک
بۆ /بەڕێوبەری پەروەردەی بەردەڕەش

لە سێ قوتابخانەی ئامادەیی تێکەڵاو و بنەڕەتی کچان و بنەڕەتی کوڕان لە کۆمەڵگای بەنێنان سەر بەپەروەردەی بەردەڕەش41مامۆستای وانەبێژ هەلوێستمان وەرگرتووە ناچین بۆ هۆلەکانی خوێندن بەرامبەر :

ـ پێ نەدانێ شایستەی دارایی وانەبێژان بۆ مانگەکانێ (10 و11 و 12) ودواخستنی کە 5 مانگە نەدراوە.

- دیاری نەکردنی چارەنوسی مانگەکانی(1و 2 و 3) بۆ وانەبێژان ئایا بە مقطوح دەبێ یان بەپێی بەشە وانە دەبێت.

ـ ئایا ئەوانەی دوو دەوام دەکەن چۆن بۆیان حساب دەکرێت.

ـ ئایا وانەبێژانی نوێ مانگی 10 و 11 و 12 بۆیان حساب دەکرێت .

ـ ئایا ئەوانەی پۆلی 12 دەلێنەوە ودوو دەوام دەکەن چارەنوسیان چۆن دەبێ هەر 300 هەزار مقطوح وەردەگرن یاخود بەبەشە وانە بۆیان حساب دەکرێت.

ـ ئەوانەی مانگی 10ـی ساڵی 2020 دەوامیان کردووە شایستەیان بۆ حیسابە ؟ کەی و چۆن دابەش دەکرێت ؟

ـ تا ئێستاش بەشێک لە وانەبێژان شایستەی مانگی ٤-٥ ساڵی ڕابردوویان وەنەگرتووە !

ـ وانەبێژانی کەمپەکان زیاتر لەساڵێکە شایستەیان پێ نەدراوە !

ـ ڕوژانە دەیان و سەدان پێشەلکاری بەرامبەر مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت مافیان پێنادرێت.

هەر سێ قوتابخانەی کۆمەڵگای بەنێنان ئەمڕۆ
یەک وانە و دوو وانەیان خوێندووە و قوتابیانیان ناردۆتەو ماڵەوە بەهۆی کەمی میلاکات و بە نەچوونە ژورەوەی وانەبێژان بۆ هۆلەکانی خوێندن پۆلەکان بێ مامۆستابوون ئەمەش ناوی مامۆستایانن لەخوارەوە ↓

بەهیوام بەڕێز دکتۆر ئالان بێتە سەرخەت وڵامی داواکاریەکانی وانەبێژان بدەنەوە . ..

کارۆخ عبداللە گوڵاوی
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ
28ـی 2ـی 2021 زاینی