دیجیتال میدیای سپێده
فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی داوا ده‌كات زۆرینه‌ی شیعه و زۆرینه‌ی كورد هەروەها زۆرینه‌ی سونه هاوپه‌یمانی بكه‌ن ئه‌مه شتێكی باشه بۆ پێشگیری کردن لەڕووداوەکانی دوای هەڵبژارد.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ڵێت، به‌پێشبینی من كورده‌كان ناتوانن هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن و ببنە یەک لیست چونکە ئه‌گه‌ر لایه‌نه كوردییه‌كان ڕێكبوونایه ئه‌م شه‌ڕ فرۆشتنه‌ش به‌كورد نه‌ده‌كرا.
وتیشی" وتم ئه‌گه‌ر زۆرینه‌یه‌كی شیعه، زۆرینه‌یه‌كی كورد، زۆرینه‌یه‌كی سونه هاوپه‌یمانی بكه‌ن باشه بۆ پێشگیری کردن لەڕووداوەکانی دوای هەڵبژاردن."
دەربارەی ئەگەری تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بێ کورد فازڵ میرانی دەڵێت" کێشەی کورد لەعێراق کێشەی بودجە و موچە نیە خۆ له‌سه‌رده‌می (سه‌دام) بودجه ده‌درا ئێمه شه‌ڕیشمان ده‌كرد له‌گه‌ڵ سه‌دام ته‌نانه‌ت دوای ڕاپه‌ڕینیش ئاماده بوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت بەڵام چونکە کێشەی ئێمە کێشەی نەتەوایەتییە ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان جێبه‌جێ ببێت مووچه‌مان ناوێت لەبەغداد لەبەرئەوەی به‌ڕاستی هه‌موو حیزبی كوردی خه‌باتیان كردووه نه‌ك له‌پێناوی بودجه له‌پێناوی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی."
میرانی ئەوەشی وت" "كوردیش ده‌بێت خه‌می خۆی بخوات به‌پێشبینی من نه‌عێراق به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه ئه‌و هه‌نگاوه بهاوێژێت نه‌ئێمه‌ش عێراق هانبده‌ین بۆ هه‌نگاو هاوشتنێكی وا چه‌وت