ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی پێشوازی له‌ شاندێكی حزبی ئیسلامی عێراق ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

 

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 1-3-2021 له‌شاری هه‌ولێر مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ، پێشوازی كرد له‌ شاندێكی حزبی ئیسلامی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا یونس هاشم .

لە دیدارەكەدا باس لەسەر بارودۆخی سیاسی و پێشهاتە نوێكان لەناوچەكە و هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كرا، هەردولا هاوڕابوون كە پێویستە هەرێمی كوردستان و بەغدا گفتوگۆكانیان جدی تر بكەن و بگەن بەڕێككەوتن لەسەر بودجەو موچەی فەرمانبەران، چونكە لەو نێوەندەدا هەر هاوڵاتیان دەبنەقوربانی و ژیان و بژێوی هاوڵاتیانی هەرێم ئەوە دەخوازێ پەلە بكرێت لەڕێككەوتن و لێك تێگەیشتن.

دواتر باس له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرا و جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی و شه‌فاف ئه‌نجام بدرێ.