فراکسیۆنی یەکگرتوو: بەرتەسک کردنەوەی ئازادییەکان قبوڵنەکراوەو نابێت به‌رده‌وام بێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

د.شێرکۆ جەودەت سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەرتەسک کردنەوەی ئازادییەکان قبوڵنەکراوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئەوەشی خستەڕوو: مەترسی تەعریبکردن لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم سەری ھەڵداوەتەوە.

شێرکۆ جەودەت باسی لەوەشکرد، نەبوونی پرۆژەیاسای بوجە کەلێنێکی گەورەیە لە هەرێم و دەرگایەکی گەورەی گەندەڵی کردووەتەوە.

راشیگەیاند، پێویستە مەترسی کوالێتی بەنزین بە جدی وەربگیرێت، دەشڵێت، "پێویستە لەم خولەدا دەستورێکی دروست بنوسریتەوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەشکردووە، دارمانێکی رەوشتی لەھەرێمی کوردستان بڵاو بووەتەوە و پێویستە بەھا ئەخلاقیەکان زیندوو بکرێنەوە.