ئەمەریکا هاوکارییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە ئاشکرا دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2020-02-11 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

ئەمریکا-KDP.info- وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بودجەی ساڵی داهاتوویدا داوای پەسەندکردنی 740 ملیار دۆلار لە کۆنگرێس دەکات. لەو بودجەیەدا بڕی زیاتر لە 47 ملیۆن دۆلار بۆ هێزی پێشمەرگە تەرخان کراوە.

پێنتاگۆن لە رەشنووسی بودجەی ساڵی 2021 روونیکردووەتەوە، لە پڕچەککردن و هاوکاریکردنی 12 لیوای پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و لە خاڵێکی رەشنووسەکدا هاتووە، ئەگەر هاتوو بوودجەی پێویست پەسەند نەکرێت، کاریگەری لەسەر رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە پێنتاگۆن داوای تەرخان کردنی بڕی 200 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاریکردن و پڕچەککردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" کراوە.

کۆی گشتی بودجەی پاراستن و بەرگریکردنی ئەمریکا بۆ ساڵی داهاتوو بریتییە لە 740 ملیار دۆلار.

ئەو هاوکاریانەی ئەمەریکا پێشکەش بە پێشمەرگەی کردووە، 103 هامەری جۆری M1151A و 30 هامەری جۆری M1151، لەگەڵ 17 ئۆتۆمبێلی دیکەی سەربازیی لەخۆدەگرێت.

هەروەها چەند ئامێرێکی ئاشکراکردنی مین، کەلوپەل سەربازیی و چەکی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت.