دیجیتال میدیای سپێده
سعودیە وەرگرتنى ژهمه ڤاکسینى کۆرۆناى وەک مەرجێکى سەرەکى دیاریکردوه بۆ ئەو کەسانەى دەیانەوێت حەج بکەن.
بەپێی رۆژنامەى عوکازى سعودیى تۆفیق رەبیعە وەزیرى تەندروستى سعودیە رایگەیاندووە، ئامادەکاریی پێشوەختە دەکەن بۆ وەرزى نوێی حەج و پەیڕەوکردنى رێوشوێنە تەندروستییەکان بەتایبەتى لە مەککە و مەدینە و دەروازەکانى هاتنى حاجیان.
وتیشى ئەوانەى دەچنە حەج پێویستە بە ڤاکسینى کۆرۆنا بکوترێن، ئەوەش مەرجێکى سەرەکییە.
لە ناوەڕاستى شوباتى ئەمساڵەوە سعودیە ئامادەکارییەکانى بۆ وەرزى حەجى ئەمساڵ دەستپێکردووە.