دیجیتال میدیای سپێده
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم رایگەیاند، ناتوانرێت بە داهاتى گومرگ و خاڵە سنورییەکان موچەى فەرمانبەران بدرێت چونکە داهاتەکە لە باشترین حاڵەتەدا نەگەیشتووەتە 200-250 ملیار دینار.
ساماڵ عەبدولڕەحمان ئەمڕۆ سێشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا وتى: هەموو داهاتی گومرگی خاڵە سنورییەکان دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، ئه‌و داهاتانه به‌پێی پێداویستی حكومه‌ت له‌موچه و له‌خه‌رجی تهشغیلییهكان خه‌رجی ده‌كات.
لەوەڵامی دەنگۆی بوونی کۆمپانیای نافەرمی کە گومرگ وەردەگرن لەخاڵە سنورییەکان، ساماڵ عەبدولڕەحمان وتی: من نازانم، ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه ئێستا له‌ده‌روازه‌كان كارده‌كه‌ن زۆربه‌یان بەڵێننامەیان هه‌یه واته گرێبه‌ستیان هه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان.
رونیشیکردەوە: ئه‌و پارانه‌ی كه‌پێویسته وه‌ربگیرێت به‌پێی پێناسه‌ی گومرگی سیسته‌مه‌كه وه‌ریده‌گرێت و ده‌یخاته سه‌ر مه‌نه‌فێست ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه وه‌رده‌گیرێت، دواتر به‌ژماره حساب دێته‌وه ناو وه‌زاره‌تی دارایی،هه‌ر خه‌له‌لێكی تر هه‌بێت به‌ڕاستی من نازانم له چ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه ده‌ڵێن ئه‌م داهاتانه به‌فیڕۆ ده‌چێت من خۆم ناتوانم پشت ڕاستی بكه‌مه‌وه.
ساماڵ عەبدولڕەحمان،ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو: به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه لای منه ناتوانرێت موچە بە داهاتى گومرگ دابەشبکرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی موچه زیاتر له 800- 900 ملیار دینارى پێویستە، تائێستا ده‌روازه سنورییه‌كان له‌باشترین حاڵه‌تدا 200-250 ملیاری نه‌بووه ئه‌ی باشه له‌كوێوه ده‌توانێت مووچه‌ی 850 هەزار فەرمانبەر په‌یدا بكات.
دەشڵێت ،به‌پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی لای من بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌له‌ئێستا و نه‌له‌داهاتوودا داهاتی گومرگی خاڵە سنورییەکان ناتوانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان دابین بكات.
لەبارەى کارى قاچاخچیشەوە وتى: كاری نایاسایی و قاچاخ سروشتییه له‌هه‌موو وڵاتانی جیهاندا هه‌یه، به‌ڵام دیاره هه‌رێم به‌حوكمی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی زۆر چه‌كدارن خه‌ڵكانێكی زۆر له‌وانه‌یه حساب بۆ یاسا نه‌كه‌ن.
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم داهاتی مانگانەی خاڵە سنورییەکانی ئاشکراکرد و دەڵێت"له‌باشترین حاڵه‌تدا نه‌گه‌یشتۆته 150 ملیار دینار مانگانه وه‌كو ده‌روازه سنورییه‌كان من به‌رپرسیارم له گومرگ به‌ڕاشكاوی ناتوانم له باقی داهاته‌كانی تر قسه بكه‌م."