له‌كۆیه‌ 8 بەنزینخانە به‌هۆی خراپی له‌ كوالیتی به‌نزینه‌كانیان سزادران

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

 

له‌چه‌ند ڕۆژی رابردووله‌ كۆیه به‌هۆی خراپی له‌ كوالیتی به‌نزین ئه‌مڕۆ 2/3/2021‌ سێشه‌ممه‌(8) بنزینخانه‌ داخران.

قائیم قامی كۆیه‌ رایگه‌یاند: دوای ئەوەی لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامەیەتی قەزای کۆیە بەسەرپەرشتی یوسف حسن قائیمقامی کۆیە لەچەند رۆژی رابردوودا ھەڵسابوون بە بەدواداچونێکی مەیدانی بۆ بەنزینخانەکانی شاری کۆیە بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە کوالیتی و جۆری بەنزینی بەنزینخانەکان دوای وەرگرتنی نمونوی بەنزین لەبەنزینخانەکان و پشکنینیان «٨»بەنزینخانە سزادرا بەسزای مادی دوای ئەوەی کە دڵنیابون لەوەی کوالیتی بەنزینەکانیان خراپە.

هه‌روه‌ها له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شیان ئه‌وه‌ش هاتوه‌: كه‌ ئه‌و بنزینخانانه‌ ئاگادار کراونه‌ته‌وه‌ به‌ پابەند بوون بە ڕێنمەیەکانی لیژنەکە، لەئەگەری پابەند نەبوونیان ڕێکاری یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیردرێتەبەر.