عێراق.. ٣٠ کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، بەرزبوویەوە بۆ ٧٠٣ ھەزار و ٧٧٨ کەس و ژمارەی حاڵەتەکانی چاکبوونەوەیش لە ڤایرۆسەکە، گەیشتە ٦٤٣ ھەزار و ١٥٦ حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ی کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوەی خستوووتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی ٣٩ ھەزار و ١٤٤ پشکنین، چوار ھەزار و ٦٩٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٣٠ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ٥١٧ کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئەوەیش خراوەتەڕوو کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٧٠٣ ھەزار و ٧٧٨ کەس و لەو ژمارەیەش ١٣ ھەزار و ٤٥٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٤٣ ھەزار و ١٥٦ کەسیش چاکبوونەتەوە.