دیجیتاڵ میدیاى سپێده
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لەئهمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لە سەرەتاشدا نمەباران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا زیاتر دەبیت.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە لە سبەینێوە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ گۆڕانی بۆ هەوری تەواو و بارینی باران لە ناوچە جیاجیاکاندا.
ھاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٧ پلە و نزمترین ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانی ١٨ بە ٨ پلە دەبێت و دھۆک ١٦ بە ٩ پلە دەبێت و کەرکوک ٢٠ بە ١٠ پلە دەبێت.
سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما، ١٦ پلە و نزمترین ١١ پلە دەبێت، لە سلێمانی ١٧ بە ٨ پلە، دھۆک ١٥ بە حەوت ١٠ دەبێت، لە کەرکوکیش ١٩ بە ١١ پلە دەبێت.