سپێده - محسن حسین
ئه‌ندامێكى كورد له لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، به‌شێك له كوتله شیعه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و یاساى دادگاى فیدڕاڵى به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستنه‌وه.
د.جه‌مال كۆچه‌ر به دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ى راگه‌یاند، هه‌ندێك له كوتله شیعه‌كان ده‌یانه‌وێت كاتى ده‌نگدان بۆ په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى 2021 و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و په‌سه‌ندكردنى یاساى دادگاى فیدڕاڵى به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستنه‌وه.
وتیشى، چونكه ئه‌و كوتله شیعییانه وا ده‌بینن ئه‌گه‌ر بودجه په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وا كورد بۆ په‌سه‌ندكردنى یاساى دادگاى فیدڕاڵى نایه‌ن.
د.جه‌مال كۆچه‌ر كه هاوكات سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى وت، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كۆببێته‌وه بۆ گه‌یشتن به ده‌قێكى هاوبه‌ش له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم له بودجه‌دا.
راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له كۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان نه‌گه‌یشتنه سه‌ر ده‌قێكى هاوبه‌ش له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم له بودجه‌دا، ئه‌وا محمد حه‌لبوسى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك حزبه‌كان له‌سه‌ر هه‌مان پرس كۆده‌بێته‌وه تا بگه‌نه رێككه‌وتن له‌وباره‌یه‌وه.