دیجیتاڵ میدیای سپێده
سوهام شه‌نون ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارای عێراق رایگه‌یاند، پڕۆژە یاسایی بودجە ساڵی 2021 كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق تێده‌په‌ڕێت ئەگەر لەگەڵ هەرێمیش رێکەوتن نەکرێت.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، په‌رله‌مانی عێراق كۆتای ئه‌م هه‌فته‌یه دەنگ بە پڕۆژە یاسایی بودجە ساڵی 2021 دەدات.
ئاشكراشیكرد، په‌رله‌مانی عێراق پرۆژه یاسایی بودجه په‌سه‌ند ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش نهگهیشتونهتە رێکه‌وتن چونكه بودجه نابێت لەوە زیاتر دوابكه‌وێت په‌سه‌ندكردنی بوەوەتە پێویستیه‌كی ره‌ها.
روونیشیكرده‌وه ، لایه‌نه سیاسیه‌كان تائێستا نهگهیشتونەتە رێكه‌وتن له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی عێراقدا.
مانگی (کانونی یەکەمی/12) 2020 حکومەتی عێراق پرۆژە بودجەی ساڵی 2021 رەوانەی پەرلەمانی عێراقی کرد و لە سەرەتانی مانگی (کانونی دوەمی /1) ئەمساڵ پەرلەمانی عێراق دەستیکرد بە گفتوگۆکردنی پڕۆژە یاسایی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021.