چه‌ند موشه‌كێك ئاراسته‌ى بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ئه‌نبار ده‌كرێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

 

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى عێراقى رایگه‌یاند: كه‌ژماره‌یه‌ك موشه‌ك ئاراسته‌ى بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌پارێزگاى ئه‌نبار كراون.

سه‌رچاوه‌كه‌ رایگه‌یاندوه‌: كه‌سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ چوار موشه‌كى جورى كاتیوشا ئاراسته‌ى بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌دى سه‌ربازى له‌پارێزگاى ئه‌نبار كراون، كه‌ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ربازانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى لێ نیشته‌جێكراون.

راشیگه‌یاندوه‌: تا ئێستا دیارنیه‌ كه‌له‌لایه‌ن چ گروپێكه‌وه‌ ئه‌و هێرشه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌.