دیجیتال میدیای سپێده
په‌سه‌ندكردنى پرۆژه یاسایى بودجه‌ى 2021 عێراق، بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كى تر درێژده‌بێته‌وه ئه‌مه‌ش به‌هۆى ناكۆكییه‌كانى نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا.
فازل جابر فه‌تڵاوى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگه‌یاندوه: په‌سه‌ندكردن وده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسایى بودجه درێژده‌بێته‌وه بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كى دیكه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى بوونى ناكۆكى له‌نێوان ناوه‌ند وهه‌رێم دا.
فه‌تڵاوى گوتیشى: هه‌رچه‌نده بریار بوو له‌كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه بدرێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كان له‌نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا بۆته هۆى دواخستنى بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كى دیكه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه: داهاته‌كانى هه‌رێم له‌نه‌وت وده‌روازه سنورییه‌كان له‌ئه‌گه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى دواخستنى پرسى ده‌نگدانه له‌سه‌ر پرۆژه یاسایى بودجه.