دیجیتال میدیای سپێده
رێکخراوی یونیسێف سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ساڵێکە دەرگای قوتابخانەکان داخراون، بەو هۆیەشەوە 168 ملیۆن قوتابی لە قوتابخانەکان دوورن.
نەتەوە یەکگرتووەکان 168 کورسی بەتاڵی داناوە و هەر کورسیێک جانتایێکی قوتابخانە لەسەری داناوە، کە هەر کورسیێک نونەراتی ملیۆن قوتابی دەکات، وەکۆ ئاماژە بۆ دوورکەوتنەوەی 168 ملیۆن قوتابی لە قوتابخانەکان.
یونیسێف داوا لە حکومەتەکانی وڵاتانکرد، کاری جددی بکەن بۆ کردنەوەی قوتابخانەکان و گەراندنەوەی قوتابیەکان بۆ سەر کورسیەکانیان.