باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق: ھێرشە مووشییەکان سەقامگیری عێراق تێکدەدەن

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ستیفن ھیکی رایگەیاند کە ئەنجامدانی ھێرشە مووشەکییەکان لە عێراق دەبنە ھۆی تێکدانی سەقامگیری لەو وڵاتە.

ستیفن ھیکی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر سەبارەت بە ھێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد نووسیوویەتی:

"بەتوندی ھێرشە مووشەکییەکەی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بۆسەر بنکەی عەین ئەسەد دەکەم کە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعشی تیایدا جێگیرکراون".

راشیگەیاندووە کە بوونی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق لەسەر داوای حکوومەتی عێراقە.

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ستیفن ھیکی ئەنجامدانی ھێرشە مووشەکییەکان لە عێراق بە ھێرشی تیرۆریستی ناوزەندکردووە و نووسیوویەتی:

"ئەو ھێرشە تیرۆریستییانە، ھەوڵەکان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش لەناو دەبات، ھەروەھا دەبێتە ھۆی تێکدانی سەقامگیری عێراق".

پێشتر سوپای عێراق رایگەیاندبوو، ١٠ مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کراون کە ھێزەکانی ئەمریکای تیایدا جێگیرکراون.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە.