وەزیری دارایی لەسەر بودجەی هەرێم و مووچە زانیاری نوێ‌ بڵاودەكاتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-03-03 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- وەزیری دارایی حكومەتی فیدڕاڵی عێراق ئاشكرای دەكات، كە كورتهێنان لە بودجەدا كەمكراوەتەوە و هیچ كێشەیەك بۆ دابەشكردنی مووچە نییە و دەشڵێت: “تەنها پشكی هەرێمی كوردستان ماوە یەكلایی بكرێتەوە”. عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی (العراقیە)ی فەرمی ڕایگەیاندووە، هیچ كێشەیەكی هونەری ڕێگر نییە لەبەردەم پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021، بەڵكو ئەوەی هەیە پەیوەندی بەپشكی هەرێمی كوردستانەوە هەیە”. ڕاشیگەیاندووە، لە بودجەدا نرخی بەرمیلێك نەوت بە 45 دۆلار دیاری كراوە و بڕی كورتهێنانی بودجە بۆ 30 ترلیۆن دینار كەمكراوەتەوە، بەڵام قەرزی دەرەكی بە بڕی 60 ملیار دۆلار و ناوخۆیی بە بڕی 70 ترلیۆن لەسەر عیراق ماوە. سەبارەت […]

The post وەزیری دارایی لەسەر بودجەی هەرێم و مووچە زانیاری نوێ‌ بڵاودەكاتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.