كۆرۆنا عیراقی خستە ڕیزبەندی جیهانەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-03-03 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بە 5173 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌، عیراق بەرزترین ئاستی تووشبوونی ڕۆژانەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرد لەو دەمەی لە وڵاتدا بڵاوبۆتەوە. بەرزترین ئاستی تووشبوون لە شەپۆلی یەكەمی بڵاوبوونەوەی پەتاكە، لە 23ی ئەیلولی 2020 بوو كە 5055 حاڵەتی تووشبوون تۆماركرا. ئەمڕۆ چوار شەممە، بەپێی ماڵپەڕی Worldmetterی جیهانی پسپۆڕ لە دیاریكردنی ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە جیهان، عیراق لە پلەی هەشتەی جیهاندا ناوی هات و لە دوای چیك و پۆڵەندا و ڕوسیا و ئێران و مەكسیك و ئۆكرانیا و ئەندۆنیسیاوە، بەرزترین ئاستی تووشبوونی تۆماركرد. ئەم خشتەیەی خوارەوە، ژمارەی تووشبوونی نوێ‌ لە مڕۆدا بە كۆرۆنا لە هەر وڵاتێكدا دیاریی دەكات.

The post كۆرۆنا عیراقی خستە ڕیزبەندی جیهانەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.