دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، بڕیاردراوە بە بەکارهێنان و دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە هەرێم و لەئهمڕۆوە دەتوانرێت دەست بە بەکارهێنانی بکرێت.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم راگەیاندراوێکی رایگهیاندووه، "بڕیاری بەکارهێنان و دابەشکردنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی تەندروستی، لەگەڵ دەرچوونی بڕوانامەی شیکاری و رێگەپێدانی بەکارهێنان و سەلامەتی وەرگرتن دەرچوو."
باس لهوهشكراوه، "وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بڕیاری دابەشکردن و پێدان و بەکارهێنانی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای دا کە لەلایەن سەنتەرەکانی وەرگرتنی پێکوتە لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەرکرد و لە ئەمڕۆوە دەتواندرێت بەکاربهێنرێت وەکو قۆناغی یەکەم بۆ کوتانی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی هێڵی پێشەوە لە نەخۆشخانەکان و سەنتەرەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت."
راشیگەیاندووە، "ڤاکسینی جۆری سینۆفاڕ (Sinopharm) ی چینی کە بەشێوەی بەخشین لەلایەن کۆماری چین بە بڕی پێنج هەزار ژەم بۆ هەرێمی کوردستان دابینکراوە، دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بەپێی نووسراوی وەزارەتی تەندروستی پاڵپشت بە پلانی نیشتمانی و رێکارەکانی دەستنیشانکراو."