خەڵک – وەرزش جیانیلوجی بۆفۆنی گۆڵچی ئیتاڵی و یانەی یۆڤانتۆس ئاشکرایکرد؛ دوای چوار وەرزی دیکە، پلانی لە مانگی حوزەیرانی 2023 دا دەستبەرداری یاریکردن بێت. ئەو گۆڵچییە تەمەن 43 ساڵە تا کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ یۆڤانتۆس هەیە و تائێستاش نەگەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیتالییەکە . بوفۆن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی دا وتوویەتی : ” لە مێشکمدایە ، وابزانم ئیتر دوا وادەیە، کە لە حوزەیرانی 2023 دا ، واز لە یاریکردن بهێنم.” وتیشی؛ ئەمە بیرۆکەی ئێستامە بۆ وازهێنان، بەڵام ڕەنگە چوار مانگی تر وازبهێنم.
The post بوفۆن وادەی وازهێنانی ئاشکرادەکات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.