خەڵک لە پەلامارێکدا، لە شارێکی سوید، کەسێک بەچەقۆ هێرشی کردە سەر ژمارەیەک هاووڵاتی و 8ی لێ بریندار کردن. پۆلیسی سوید رایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، کەسێکی تەمەن 20 ساڵان لە شاری ڤیتلاندی سوید، بە چەقۆ هێرشی کردووەتو سەر چەن هاووڵاتییەک و هەشت کەسی بریندارکردووە. دوو لە بریندارەکان برینەکانیان سەختە و هێرشکەرەکەش بە گوللەی هێزەکانی پۆلیس بریندارکراوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. بە گوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەی ئەفتۆنبلادت، پۆلیس ئەو کردەوەیەی بە تاوانێکی تیرۆریستی گومانلێکراو وەسف کردووە.
The post سوید؛ هێرشێک 8 برینداری لێکەوتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.