دیجیتاڵ میدیای سپێده
گروپی سەید شوهەدائـ رەتی دەکاتهوه ئەوان بنکەی هاوپەیمانانیان لە فرۆکەخانەی هەولێر بۆردومان کردبێت و دەڵێن، دەسەڵاتدارانی هەرێم بە "ئەشکەنجەدان" دانپێدانانیان بەو کەسانە کردووە کە دەستگیرکراون.
گروپی سەید شوهەدائی سەر بە حەشدی شەعبی لەبەیانامەیەكدا وەڵامی بڵاوکردنەوەی دانپێدانەکان تومەتبارانی ئەنجامدەرانی مووشەکبارانی هەولێر لەلایەن دژە تیرۆری هەرێم دەداتهوه.
لە بەیانامەکەدا، ئەو گروپە رەتی دەکاتهوه ئەوان هەولێریان بوردومانکردبێت، و داواش لە حکومەتی هەرێم دەکات نەکەونە دوای "پروپاگەندەکانی" ئەمریکا.
ئەو گروپە حکومەتی هەرێم بەوە تومەتبار دەکات کە هەر کەسێک گومان لەسەربێت کە سەر بە حەشدی شەعبیە دەستگیردەکرێت و بە "ئەشکەنجەدان" دانپێدان لێیان وەردەگیرێت بۆ بهلارێدابردنی رای گشتی.