جەنگ تەندروستی سوریای وێران كرد

دوا نوێکردنەوە: 2021-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەپێی راپۆرتی لیژنەی فریاگوزاری نێودەوڵەتی قەبارەی وێرانكاری لەسەر تەندروستی سوریا ئاشكرا دەكات كە تووشی ئیفلیجییەكی گەورەی كردووە بەتایبەت لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا. ئەو راپۆرتە بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوە نێوخۆییە سوریاییەكان ئامادەكراوە، ئاماژە بەوە دەكات نەخۆشخانەكان لە شوێنێكی بڕواپێكراوەوە بۆ سوریاییەكان بوونە شوێنێكی گومانلێكراو لەكاتی چونەناویانەوە. ساڵانی جەنگ سیستمی تەندروستی لە سوریا زیانی زۆری بەركەوت، نەخۆشخانەكان وێران بوون، كادری پزیشكی كەمیكرد، لەگەڵ هاتنی كۆرۆنا رەوشەكە خراپتر بوو. 60%ی سوریاییەكان كاریگەری وێرانبوونی نێوەندەكانی چاودێری تەندروستیان لەسەر دروستبووە، 33%یان راستەوخۆ رووبەڕووی هێرش بوونەوە، 24% دەڵێن ناتوانن بگەن بە چارەسەریی پێویست بەهۆی هێرشەكانەوە، 24% ناچاركراون ماڵەكانیان چۆڵ بكەن بەهۆی هێرشەكانەوە. 72%ی هێرشە ئاسمانییەكان نێوەندە […]

The post جەنگ تەندروستی سوریای وێران كرد appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.