ڕێژەی خۆكوشتنی ژنان زیادی كردووە

دوا نوێکردنەوە: 2021-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بەپێی ڕاپۆرتێك ئەمساڵ ڕێژەی خۆكوشتنی ژنان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو زیادی كردووە. ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، لە ئاداری ٢٠٢٠ هەتا ئاداری ٢٠٢١، لانیكەم ١٠٨ ژن و كچ لە شارەكانی كوردستان كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە كە ناوی تەواوی ئەو كەسانە لە ناوەندی ئاماری هەنگاو تۆمار كراوە. ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆی ئەو ١٠٨ كەسەی كە لەو ماوەیەدا خۆیان كوشتووە ٣٠ كەسیان واتە ٢٨٪ی كۆی حاڵەتەكان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ و ١٠ كەسیشان ژێر ١٥ ساڵ بووە. بەپێی ڕاپۆرتەكە زۆرترین خۆكوشتنی ژنان لە پارێزگای سنە تۆمار كراوە. لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بەهۆی گەمارۆی ئابووری و بێكاری و گرانیەوە، […]

The post ڕێژەی خۆكوشتنی ژنان زیادی كردووە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.