داوا دەكرێت مامۆستایان ڤاكسین وەربگرن

دوا نوێکردنەوە: 2021-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان دەڵێت جارێكی دیكە مەترسی ئەوە هەیە پرۆسەی خوێندن ڕابگیرێت و دەشڵێت داوامان كردووە لە دوای كارمەندانی تەندروستی مامۆستایان ڤاكسین وەر بگرن. ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەر بڕیارێك لەلایەن لیژنەی باڵاوە بدرێت كە ژیانی مامۆستایان و خوێندكاران دەپارێزێت ئێمە پشتگیری لێدەكەین ئەگەر هاتوو ئامارەكان بەرز ببنەوە بەتایبەت كۆرۆنای گۆڕاو هەر پابەند دەبین بە بڕیارەكان چونكە ئێمە ژیانی خوێندكاران و مامۆستایانمان لا گرنگترە لە بەردەوام بوونی خوێندن. وتیشی، مەترسی دووبارە داخستنی هۆڵەكانی خوێندن هەیە لەبەر ئەوەی ئامارەكانی كۆرۆنا لە بەرز بوونەوەدان بەڵام خۆشبەختانە هەرێمی كوردستان بەراورد بە وڵاتانی دراوسێ‌ ڕێژەكەی كەمترە. ئاماژەی بەوەشكرد، […]

The post داوا دەكرێت مامۆستایان ڤاكسین وەربگرن appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.