سێ تۆمەتبار دەستگیركران

دوا نوێکردنەوە: 2021-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ فریاكەوتنی‌ سلێمانی‌ سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بڕێك مادەی‌ هۆشبەرو چەكێكی‌ بێ مۆڵەتیان پێ بووە. پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، لە درێژەی چالاكییەكی‌ مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ فریاكەوتنی‌ سلێمانی‌ سێ تۆمەتبار دەستگیركران كە بڕێك مادەی‌ هۆشبەر لەجۆری‌ كریستاڵیان پێبووە لەگەڵ چەكێكی‌ بێ مۆڵەت لەجۆری‌ دەمانچە. ئاواژە بەوەشكراوە، لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر ئەو ئوتۆمبێلەدا كە بەتۆمەتبارەكان بووه. ئەوەش باسكراوە، لەئێستادا هەر سێ تۆمەتبار بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەری‌ لێكۆڵینەوە ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.  

The post سێ تۆمەتبار دەستگیركران appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.