202 كەسی دیكە لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون

دوا نوێکردنەوە: 2021-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاو كردەوە كە تیایدا ٢٠٢ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنای نوێ بوون. بەپێی ڕاگەیەندراوی ژمارەی ٣٧٢ی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاو كراوەتەوە، لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان تەنیا یەك كەس بەهۆی پەتاكەوە گیانی لەدەست داوە كە ئەویش لە سنووری گەرمیان بووە. لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا لە هەموو هەرێمی كوردستان ١٣٢ كەسەی توشبووی كۆرۆنا چاك بوونەتەوە. دەقی ڕاگەیەندراوەكە: ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٧٢) ١. پشكنین: (٦٢٣٢ پشكنینی نوێ) (٢٣٨٧) هەولێر (١١٩٩) سلێمانی (٢٤٢٥) […]

The post 202 كەسی دیكە لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.