خەڵك- دەستەی دەستپاكی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ ساڵی 2021 تەنها 7 پارێزگار و 138 پەرلەمانتار سەروەت و سامانی خۆیان ئاشكراكردوە. دەستەی دەستپاكی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ناوی ئەو بەرپرسانەی بڵاوكردەوە، كە فۆڕمی ئەستۆپاكی دارایی خۆیان بۆ ساڵی 2021 پڕكردۆتەوە، كە تەنها 7 پارێزگارو 138 پەرلەمانتار سەروەت و سامانی خۆیان ئاشكراكردووە. لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، سەرۆك كۆماری عیراق و سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆك وەزیران و جێگرەكانیان، هەروەها سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریو جێگرەكانیو سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی، سەرجەمیان فۆڕمی ئەستۆپاكی داراییان پڕكردۆتەوە. ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، لە كۆی 228 پەرلەمانتار 90 پەرلەمانتاریان سەروەت و سامانی خۆیان ئاشكرا نەكردوە، لە ئەنجومەنی وەزیران لە سەدا 78 پۆینت 3 بووە و […]
The post دەستەی دەستپاكی عێراق ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.