هاتووچۆی سلێمانی؛ ئاگاداریەكی بە پەلە بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان بڵاودەكاتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكات،كە خوار مۆدێلن‌ و تۆمارنەكراون، دەتوانن لە 7ی3 تا ڕۆژی 25ی3‌ و سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بكەن بۆ تۆماركردنی زانیاری . بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكات، كە خوار مۆدێلن‌ و تۆمار نەكراون ، بە مەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕم ، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم دەستنیشانكراوە، دەتوانن لەبەرواری 7ی3 تا ڕۆژی 25ی3‌و لەڕۆژانی فەرمی دەوامدا واتا ڕۆژانی یەك شەممە‌و دوو شەممە‌و سێ شەممە‌و چوار شەممە، لەكاتژمێر (1:30) پاش نیوەڕۆ تا (5:00) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بكەن لە تاسڵوجە. هاوكات لەكاتی پشووی فەرانبەرانیشدا واتا ڕۆژانی شەممە‌ و پێنج شەممەدا، خاوەنی ئەو […]

The post هاتووچۆی سلێمانی؛ ئاگاداریەكی بە پەلە بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان بڵاودەكاتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.