ڤاكسینی دژە كۆرۆنا منداڵان ناگرێتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ئەندامێكی تیمی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عیراق، باس لەو هۆكارانە دەكات كە توێژی منداڵان هەڵەمەتەكانی پێدانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا نایانگرێتەوە. عەلی ئەبو تەحین، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”لەگەڵ تووشبووانی كۆرۆنا منداڵانیشی گرۆتەوە، بەڵام تائێستا منداڵان دەركراون لەو توێژانەی كە هەڵمەتەكانی پێدانی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسەكە دەیانگرێتەوە”. بە وتەی ئەبو تەحین”تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینەكە تائێستا لەسەر چەند توێژێكی دیاركراو ئەنجامدراون و لەسەر منداڵان ئەنجامنەدراون، بۆیە عیراق چاوەڕوانی ئەنجامی تاقیگە جیهانییەكان و ڕێنماییەكانی تایبەت بە ڤاكسینەكە دەكات كە ناوبەناو نوێدەكرێنەوە”. ئەندامەكەی تیمی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”گەر كۆمپانیا بەرهەمهێنەكان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە زیانی نییە ڤاكسینەكە بدرێتە منداڵان، ئەوا عیراپیش […]

The post ڤاكسینی دژە كۆرۆنا منداڵان ناگرێتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.