كارەبای سلێمانی؛ شەممە پێوەری زیرەك بۆ گەڕەكی كانی گۆمە دەبەسترێت

دوا نوێکردنەوە: 2021-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی كانی گۆمە دەكات، كە شەممە بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن . لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئاگاداری‌ دانیشتوانی گەڕەكی كانی گۆمە دەكەنەوە، كە دەكەونە سەر هەردوو فیدەری (167) و (169) ڕۆژی شە‌ممە 6/3/2021 پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسرێت. ئەوەشخراوەتەڕوو، كە ئەو گەڕەكانە لە كاتژمێر (8ی بەیانی بۆ 3ی پاش نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كاربكەن‌، ئەوەش لەپێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”. جەختیشی كردۆتەوە ، كە جگە لە […]

The post كارەبای سلێمانی؛ شەممە پێوەری زیرەك بۆ گەڕەكی كانی گۆمە دەبەسترێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.