هێلیكۆپتەرێكی سەربازی توركیا كەوتە خوارەوە 13 قوربانی لێكەوتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- وەزارەتی بەرگری توركیا كەوتنە خوارەوەی هێلیكۆپتەرێكی سەربازی لە بەتلیس تاتوان ڕاگەیاند و كە تێیدا ٩ سەرباز گیانیان لەدەستدا و 4 سەربازیش دیكەش برینداربوون. وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، كە هێلیكۆپتەرێكی سەربازی لە شاری بیتلیس و ناوچەی تاتوانی باكووری كوردستان كەوتووەتە خوارەوە و لە ئەنجامدا ٩ سەرباز گیانیان لەدەستداوە. لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، كە لە كاتژمێر 14:25 خولەك پەیوەندیی لەگەڵ هێلیكۆپتەرەكە بڕاوە و دوا بە دوای گەڕان پاشماوەی هێلیكۆپتەرەكە دۆزراوەتەوە.  

The post هێلیكۆپتەرێكی سەربازی توركیا كەوتە خوارەوە 13 قوربانی لێكەوتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.