ئاشنا عەبدووڵا ؛ فشارەكان بەردەوامە بۆ پێدانی ژمارە بە ئۆتۆمبێلە مۆدێل نزمەكان

دوا نوێکردنەوە: 2021-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ئەندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، فشارەكانی ژمارەیەك بەرپرسی وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە بۆ ژمارەكردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل و بە قاچاخ هێندراو، دەشڵێت،”سەرگرتنی ئەم هەوڵ و فشارەش واتا ڕەوایەتیدان بە قاچاخی سنورەكان و ڕێزنەگرتنی بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ لەلایەن خودی وەزارەتەكەو بەرپرسەكانیەوە”. ئاشنا عەبدوڵا ، ئەندام فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ هێنانی ئۆتۆمبێلی خوار مۆێل و كواڵیتی خراپ ڕێگە پێنەدراوە، بەڵام هەمان ئەو ئۆتۆمبێلانە بە قاچاخ دەهێندرێت و لە ئێستاشدا فشارەكانی هەندێك بەرپرس بەوئاڕاستەیەن كە ژمارەیان پێبدرێت. وتیشی ،” ئەو بەرپرسانەی لەپشت شەرعیەتدان بەم كارە نایاساییەوەن چەند بەهانەیەكیان هەیە، كە بەهانەكانیان دەچێتە […]

The post ئاشنا عەبدووڵا ؛ فشارەكان بەردەوامە بۆ پێدانی ژمارە بە ئۆتۆمبێلە مۆدێل نزمەكان appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.