دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى یاسایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، كورد ده‌یان پێشنیاریان له‌باره‌ى یاساى بودجه پێشكه‌شكردوه كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یان یه‌ك شته.
حه‌سه‌ن جه‌نابى گوتى، هه‌موو پێشنیاره‌كانى كورد ده‌چێته ئه‌وه‌ى كه سه‌دا 12 له بودجه وه‌ربگرن بێئێه‌وه‌ى داهاته‌كاننى نه‌وت و ده‌روازه‌كان له هه‌رێم راده‌ست بكه‌ن و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى ده‌وڵه‌تیش به‌سه‌ر هه‌رێمدا بسه‌پێندرێت.
حه‌سه‌ن جه‌نابى به سایتى مه‌علومه‌ى راگه‌یاندوه، له‌وه‌ته‌ى 10 رۆژه ره‌شنوسى یاساى بودجه ته‌واو بوه، به‌هۆى ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم تیایدا، ده‌نگى له‌سه‌ر نه‌دراوه.
حه‌سه‌ن جه‌نابى زیاتر گوتى، كورد هه‌مو چاره‌سه‌ره‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه پێشكه‌شیان ده‌كرێت و هه‌مو ساڵێكیش هه‌مان گرفت دوباره ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌شى گوت، له‌گه‌ڵ هه‌ر بودجه‌یه‌كدا، حكومه‌تى هه‌رێم هه‌زاران به‌ڵێن ده‌دات له‌پێناو تێپه‌ڕاندنى بودجه و وه‌رگرتنى پشكه‌كه‌یان بێئه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێبكه‌ن.