تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی؛ ڤاكسی سینوفارمی چینی كاریگەری كەمی دژی كۆرۆنا هەیە

دوا نوێکردنەوە: 2021-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ڕایدەگەیەنێت ، ڤاكسینەكەی سینوفارمی چینی تائێستا لە لایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی یا هیچ دەزگایەكی فەرمی جیهانی ڕێگەی پێنەدراوە، دەشڵێت،”بەگوێرەی داتاكانی چین ڤاكسینەكە تەنها ٧٢% كاریگەری هەیە دژی كۆرۆنا”. تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، بەداخەوە هەرێم وەك وڵاتە دواكەوتوو و هەژارەكانی دنیا، چاوی لەخێر و سەدەقەی وڵاتە زلهێزەكانە، سەركۆنەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دەكەن، كە بەهۆی گەندەڵی و بەهەدەردانەوە نەیانتوانیوە ڕێژەیەكی زیاتر ڤاكسین پەیدا بكەن. ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، ڤاكسینەكەی سینوفارمی چینی تائێستا لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی یا هیچ دەزگایەكی فەرمی جیهانی تر ڕێگەی پێنەدراوە، بەگوێرەی داتاكانی چین خۆی، ڤاكسینەكە تەنها ٧٢% كاریگەری هەیە دژی كۆرۆنا، ئەمەش […]

The post تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی؛ ڤاكسی سینوفارمی چینی كاریگەری كەمی دژی كۆرۆنا هەیە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.