جموجۆڵێكی پەرلەمانی بۆ كەمكردنەوەی نرخی دۆلار دەستیپێكردووە

دوا نوێکردنەوە: 2021-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- حەسەن خەڵاتی ئەندامی پەرلەمانی عیراق، ئاماژە بە بوونی جموجۆڵێك دەكات لەنێو پەرلەمان بۆ‌و گۆڕینی نرخی خەرجی دۆلار و كەمكردنەوەی. خەڵاتی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”ئاراستەیەكی پەرلەمانی ئاشكرا هەیە بۆ پشتبەستن بە نرخێكی نوێی خەرجی دۆلار كە نزیك بێت لەوەی لەلایەن حكومەتەوە پێشتر دانراوە و لە چوارچێوەی بەرژەوەندی تاكی عیراقیدایە”. بە وتەی خەڵاتی”دیاریكردنی نرخی خەرجی دۆلار لەنێوان 1300-1355 دینار، داواكاریی فراكسیۆنە سیاسییەكانە لەئێستادا، تا ببێتە چارەسەرێكی مامناوەند لەنێوان ئەو نرخەی حكومەت دایناوە لەگەڵ داواكاریی توێژەكانی كۆمەڵگە كە دەیانەوێت بگەڕێتەوە بۆ نرخە كۆنەكەی”. پێشتر، عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو”نرخی خەرجی دۆلار، بڕیارێكی حكومەتە و ناكرێت ڕۆژانە لە سەر […]

The post جموجۆڵێكی پەرلەمانی بۆ كەمكردنەوەی نرخی دۆلار دەستیپێكردووە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.