خەڵك- پیاوێكی توركی 20 گولـلە بە كچەكەیەوە دەنێت و دەبێتە مایەی كوژرانی، ئەمەش دوای ئەوەی ڕەتیدەكاتەوە شوێنی نیشتەجێبوونی دایكی بە باوكی بڵێت. بەپێی میدیاكان، مستەفا عەلی یەڵمازی تەمەن 69 ساڵ، خۆی بە ئۆتۆمبێلی كچەكەیدا كێشاوە و پاشان لەنێو ئۆتۆمبێلەكە دەریكردووە و داوای لێكردووە شوێنی نیشتەجێبوونی دایكی پێبڵێت كە ژنی پێشووی بووە. كاتێكیش كچەكەی (گوڵنور یەڵماز 28 ساڵ) كە پزیشكی گشتی بوو، ڕەتیكردۆتەوە وەڵامی پرسیارەكانی بداتەوە، باوكی 20 گولـلەی پێوەناوە و 11یان بەر سەری كەوتووە و بۆتە مایەی كوژرانی. باوكەكە لە شوێنی ڕووداوەكە هەڵاتووە، بەڵام بەخێرایی پۆلیس دەستگیری كرد و بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی كوشتن تۆمەتباركرا كە سزاكەی زیندانی تاهەتاییە. لە […]
The post تاوانێك هەموو توركیای هەژاند appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.