خەڵك وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، پەرەدان بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ چین لە پێشترین كاری لەپێشینەی ئیدارەكەی بایدنە. ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەوتارێكیدا داوای دووبارە بنیاتنانەوەی پەیوەندییەكانی هاوپەیمانانی ئەمریكا و دروستكردنی دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی كرد بۆ مامەڵكردن لەگەڵ چیندا. وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی و چینی بە گەورەترین ئاڵانگاری ناوبردووە ڕایگەیاند: سەرەڕای ئاڵنگارییەكانی ڕوسیا و ئێران و كۆریای باكوور و زۆرێك لە وڵاتانی تر، بەڵام چین تاكە وڵاتە كە لە ڕووی ئابووری و دیپلۆماتی و سەربازی تەكنەلۆژییەوە بەرەنگاری سیستمی نێودەوڵەتی دەبێتەوە. بلینكن ئەوەشی خستەڕوو: پەرەدان بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ چین لە پێشترین كاری لەپێشینەی ئیدارەكەی بایدنە.
The post بلینكن: پەیوەندییەكانی چین گەورەترین تاقیكردنەوەی سیاسییە بۆ ئەمریكا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.