دیجیتال میدیای سپێده
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان: روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی بلاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێكی ڤیدیۆیی كه دانپێدانانی چه‌ند كه‌سێك په‌خش كراوه و تۆمه‌تی سیخوڕی كردنیان دراوه‌ته پاڵ رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئێمه سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و دانپێدانانه نین
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سۆشیاڵمیدیای كه‌ناڵی حزبێكی دیاریكراو، له ژێر ناوی دامه‌زراوه‌ی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان)، راپۆرتێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆه‌ته‌وه،له‌و راپۆرته‌دا، دانپێدانانی چه‌ند كه‌سێك په‌خش كراوه و تۆمه‌تی سیخوڕی كردنیان دراوه‌ته پاڵ.
هه‌روه‌ها له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه‌ناڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رمیی هه‌یه و پێكهاتووه له پێنج ئه‌ندام، به‌ڵام ئێمه سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و دانپێدانانه نین كه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاو كراونه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه: هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌كیش به بێ ئاگاداریی ئێمه و بێ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بڵاو بكرێته‌وه، سیفه‌تی فه‌رمیبوون وه‌رناگرێت و نوێنه‌رایه‌تی بڵاوكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات. بۆیه ئێمه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌ر جۆره به‌یاننامه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر به ئاگاداریی ئێمه نه‌بێت و پێشتر له راستی و دروستییه‌كه‌ی دڵنیا نه‌بین، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ئه‌مڕۆش، ته‌عبیر له رای فه‌رمیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات.