هاووڵاتییەك لە كۆیە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

دوا نوێکردنەوە: 2021-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك كەمێك پێش ئێستا هاووڵاتییەكی دانیشتووی شاری كۆیە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە پێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، كەمێك لەمەوپێش هاووڵاتییەكی دانیشتووی كۆیە بە (پشتێن) لە ماڵەكەی خۆیدا خۆی هەڵواسیوە و كۆتایی بە ژیانی هێناوە. بەپێی زانیارییەكان، هاووڵاتییەكە پیاوێكی لە دایكبووی ساڵی (1989)یە و خێزاندارە و دوو ژنی هەیە و خاوەنی دوو منداڵە. لە ئێستادا، تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادای شاری كۆیە كراوە و پۆلیس دۆسیەی بۆ ڕووداوەكە كردووەتەوە و دەستیان بە كاری لێكۆڵینەوە كردووە.

The post هاووڵاتییەك لە كۆیە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.