ئەمڕۆ پاپا دەگاتە عێراق

دوا نوێکردنەوە: 2021-03-05 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بڕیارە ئەمڕۆ هەینی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان بە سەردانێكی مێژوویی بگاتە عێراق و لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا دەچێتە هەرێمی كوردستانیش. پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان لە تویتێكیدا لە تویتەر نووسی كە ئەمڕۆ‌ بەرەو عیراق بەڕێدەكەوێت. پاپا دەڵێت: بەرەو عیراق بەڕێدەكەوم لە گەشتێك كە سێ‌ ڕۆژ دەخایەنێت، دەمێكە خواستم بوو چاوم بەو گەلە بكەوێت كە چەرمەسەری زۆری بەسەرداهات. پاپای ڤاتیكان دەڵێت: داواكارم بە نوێژ هاوشانم بن لەو سەردانە، تا بە باشترین شێوە ئەنجام بدرێت و ئاكامی چاوەڕوانكراوی هەبێت. هاوكات لە هەرێمی كوردستان و عێراق ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ پێشوازی كردن لە پاپا و لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕایگەیاند، تەواوی ئامادەكارییەكانی ئەنجامداوە […]

The post ئەمڕۆ پاپا دەگاتە عێراق appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.