ساڵوەگەڕی راپەڕینە

دوا نوێکردنەوە: 2021-03-05 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ئەمڕۆ 5ی ئاداری 2021 ساڵوەگەڕی 30هەمینی راپەڕینی گەلی كوردستانی باشوورە لە دژی رژێمی پێشووی عێراق. دوای شەڕی ئێران و عێراق و شكستی شۆڕشی كورد و كیمیابارانی هەڵەبجە و پرۆسەكانی ئەنفال لە ساڵی 1988 و رووخانی زیاد لە 4 هەزار دێ و شارۆچكە و شارەدێ و گرتنەوەی زۆرینەی خاكی باشوری كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، ماوەیەك بێدەنگی باڵی بەسەر خەڵكدا كێشا. داگیركردنی كوێت لەلایەن سوپای عێراقەوە لە ساڵی 1990 و دواتر هێرشی هاوپەیمانان بۆ گرتنەوەی كوێت، بووە سەرەتایەك بۆ سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەی جوڵانەوەی كوردی لە باشوری كوردستان. لە 5ی ئاداری 1991 لە شاری رانیەوە راپەڕینی گەلی كوردستان دەستیپێكرد و سنوورەكە لە هێزەكانی […]

The post ساڵوەگەڕی راپەڕینە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.