پاپا بەرەو عێراق بەرێكەوت

دوا نوێکردنەوە: 2021-03-05 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- كەمێك لەمەوبەر پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان بەرەو عێراق بە رێكەوت. ئەمڕۆ هەینی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان بە سەردانێكی مێژوویی دەگاتە عێراق و لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا دەچێتە هەرێمی كوردستانیش. پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان لە تویتێكیدا لە تویتەر نووسی كە ئەمڕۆ‌ بەرەو عیراق بەڕێدەكەوێت. پاپا دەڵێت: بەرەو عیراق بەڕێدەكەوم لە گەشتێك كە سێ‌ ڕۆژ دەخایەنێت، دەمێكە خواستم بوو چاوم بەو گەلە بكەوێت كە چەرمەسەری زۆری بەسەرداهات. پاپای ڤاتیكان دەڵێت: داواكارم بە نوێژ هاوشانم بن لەو سەردانە، تا بە باشترین شێوە ئەنجام بدرێت و ئاكامی چاوەڕوانكراوی هەبێت. هاوكات لە هەرێمی كوردستان و عێراق ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ پێشوازی كردن لە پاپا و […]

The post پاپا بەرەو عێراق بەرێكەوت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.