بارزانی: نابێ ئامانجەكانی ڕاپەڕین بە لاڕێدا ببرێن

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-05 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بە بۆنەی ساڵوەگەڕی راپەڕینی گەلی كوردستانەوە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی پێشووی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە. بارزانی رایگەیاند، ڕاپەڕین، ڕەتكردنەوەی ستەم و داگیركاری بوو و، لە هەمانكاتیشدا هەنگاوێكی مەزنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی كورد بوو بۆ دەستپێكی قۆناغێكی گرنگ لە خەباتی گەلەكەمان. ئامانجی ڕاپەڕین گەڕاندنەوەی خاك و ماف بوو بۆ گەلی كوردستان كە ماوەیەكی زۆر بوو بە زەبری ئاگر و ئاسن و زۆرداری لە خەڵكی كوردستان زەوت كرابوو. ڕاپەڕین بۆ ئەوە بوو گەلی كوردستان بتوانێ لەسەر خاكی خۆی و لە چوارچێوەی پڕۆسەیەكی دیموكراتی و دامەزراندنی دامودەزگەی شەرعی، ئازادانە مافەكانی خۆی پیادە بكات. راشیگەیاند، پێویستە ئامانج و بەهاكانی ڕاپەڕین […]

The post بارزانی: نابێ ئامانجەكانی ڕاپەڕین بە لاڕێدا ببرێن appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.